AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٦ ٠٨:٥٠

بە ئیدانە کردنی جەنایەتی ناوچەی زەینبیە؛

کەنعانی: تەقینەوەی دیمەشق کاری گرووپەکانی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکایە

کەنعانی:  تەقینەوەی  دیمەشق کاری گرووپەکانی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی زەینبیە لە دەڤەری دیمەشق لە ڕۆژی تاسووعا کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی بێ تاوان لەوانە ژنان و منداڵان، بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی زەینبیە لە دەڤەری دیمەشق لە ڕۆژی تاسووعا و ڕۆژانی ماتەمینی ئیمام حسێن، کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی بێ تاوان لەوانە ژنان و منداڵان، بە توندی ئیدانە کرد.

ناوبراو بە سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی سووریا و بنەماڵەی قوربانیان، وتی: لە دۆخێکدا کە خەڵکی بێ تاوانی سووریا لە گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا ئازار دەبینن، لە سێبەری بێدەنگی ڕاگرتنی کۆمەڵگای جیهانی، گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکاش بە ئەو شێوە جەنایەت دەکەن.

News ID 46760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha