بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
بە جەخت لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی حکومەت و گەلانی ئیسلامی و هەموو لایەنگرانی ئایینە ئاسمانییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی کاریگەر لەگەڵ هەر جۆرە سووکایەتییەک بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئایینە ئاسمانییەکان لە هەر کوێی جیهان، وتی: سەرەڕای پیلانی پشت پەردەی ئەو سووکایەتیانە پێمان وایە ڕووناکبیران و مافخوازان لە بەرانبەر ئەو ئاژاوە دەوەستنەوە و پێشێل کارانی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ ڕیسوا و پەشیمان دەکەنەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند: ئێران وێڕای بەردەوام بوونی پێوەندی و گفتوگۆکان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ، درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کاڵفامی سەدەی 21 کە لە سێبەری ئازادی بەیانی درۆیی، کەرامەتی مرۆیی و ئازادی بەیانی کردۆتە ئامانج.
Your Comment