حەسەن هانی زادە، کارناسی پرسەکانی ناوچەکە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە هۆشداریی توندوتۆڵی ئەم دواییەی سەرلەشکەر باقری بە لایەنی عێراقی سەبارەت بە چەکداماڵین یان دەرکردنی گرووپە چەکدارە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ڕێبەندانی ساڵی رابردوو رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان دەوڵەتی ئێران و عێراق واژۆ کرا کە بەو پێیە عێراق بەڵێنی دا سوپای ئەو وڵاتە لە سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران جێگیر بکات و رێگری بکات لە هاتنی تیرۆریستانی جیایی خواز بۆ ناو ئێران.
هانی زادە وتی: بەداخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بێ گرینگی دان بە هەستیاری بابەتەکە، پەنجا ناوچەیان خستۆتە دەستی گرووپە جیایی خوازەکان و هەموو جۆرێک لە یارمەتی لۆجستیکیان بۆ دابین کراوە.
وتیشی: چەندین جار ئێران راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هۆشداریی داوە و ئەوان بەڵێنیان داوە کە ئەم بنکە و بارەگا هەڵپێچن و رێگە نەدەن کە ئەمگرووپانە بێنە ناوخاکی ئێران بەڵام بەداخەوە لەم چەند مانگەی رابردوودا ئەم گرووپانە لە سنوورەکانی ئێران نائەمنییان دروست کرد.
ئەم کارناسە زیادی کرد: لەم دواییانەدا ئێران لەمبارەوە هۆشداریی جیدی دا کە ئەگەر هەرێمی کوردستان هەر بەو جۆرە کەمتەرخەم بێت سەبارەت بە ئاسایشی ناوخۆیی و سنوورەکانی لەگەڵ ئێرانیش، بێ گومان ئێران هەنگاوی جیدی هەڵدەگرێت.
جەختیشی کرد: ئەم گرووپانە دەبێت بە گوێرەی رێککەوتنەکەی ئێران و عێراق چەک بکرێن، ئەم رێککەوتنە دەبێ تا دوو مانگی دیکە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێن بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هیچ ئیرادەیەکیان نیشان نەداوە.
راشیگەیاند: ئێران دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دیاری کراو واتا خەرمانان، راستەوخۆ هەنگاو هەڵدەگرێت و بە هەر جۆرێک بێت چەکیان دەکات و لە سنوورەکانی ئێران دووریان دەخاتەوە.
هانی زادە بە ئاماژە بە داهاتووی ئەو گرووپانە کە هەڕەشەن دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئەم گرووپانە دەبێ دابەش بکرێن و ئەوانەی کە کەسیان نەکوشتووە، ئەمان نامە وەرگرن یان لە هەرێمی کوردستان برۆن و چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
جەختیشی کرد ئەگەر ئەم گروودانە لە هەرێمی کوردستان نرۆن ، ئێران دێتەوەمەیدان و ئەمەش تێچووی قورسی ئەمنی و سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق هەیە.
Your Comment