AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٦ ٠٩:٤٥

قاڵی یەک پۆی سنە تۆماری جیهانی کرا

قاڵی یەک پۆی سنە تۆماری جیهانی کرا

قاڵی یەک پۆی سنە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ناوەندی نەتەوەیی قاڵی ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کوردستان تۆماری جیهانی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە بەڵگەی فەرمی تۆماری جیهانی قاڵی یەک پۆی سنە، ڕایگەیاند: تۆماری جیهانیی قاڵی سنە و بیجاڕ ئەنجامی هەوڵی ناوەندی نەتەوەیی قاڵی ئێران و هەوڵە پارێزگاییەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: پیشەی قاڵی یەکێک لە پیشە گرینگەکانی کوردستانە و ئەبێ کوردستان لە ئەو بوارەوە زیاتر بناسرێت بە هەموو جیهان.

زارعی کووشا جەختی کرد: گەشەی پیشەی قاڵی دەتوانێت یەکێک لە ڕێکارەکانی گەشەی دروست کردنی هەلی کار و ئابوور لە پارێزگا بێت .

News ID 46637

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha