بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیوب بابۆ بارزانی کە ئامۆزای مەسعود بارزانیو کەسایەتییەکی دیاری بارزانییەکانە و ئێستا لەدەرەوەی عێراق دەژی، بە دەنگی ئەمریکای وت: "ئەم ئەزمونە هەر لەسەرەتاوە بە هەڵە هاتوە، لەوانە بابەتی پەنجا بە پەنجا و تەزویرات لە هەڵبژاردن، دو ئیدارەیی و دو هێزی پێشمەرگەو ئەمنی، دو سەر (هەردو سەرکردەی سیاسی بارزانی و تاڵەبانی)، بۆیە لە ئێستادا هەرێم بە قۆناغی هەڵوەشانێکی هێواش هێواشدا تێدەپەڕێت.
سەبارەت بە پشتگیری و ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مانەوە و بەرەو پێشچونی هەرێمی کوردستان، ئەیوب بارزانی ڕای وایە، لە ئێستادا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ هیوابوون لە چاکسازی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: "هۆکارە دەرەکییەکان لەسەرەتادا پۆزەتیف بوو و دەیانەویست هەرێم لە ڕووی ئابووریەوە گەشە بکات و ئارام بێت، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێ هیوابوون لە چاکسازی سەرکردەکان، گەیشتنە ئەو ڕاستییەی سەرکردایەتی سیاسی وەک ئاغا و میراتگر هەرێم بەڕێوەدەبەن، گەشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەمانە ناگۆڕێن بۆیە وردە وردە سارد بوونەوە.
Your Comment