AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٤ ١٠:٤٤

بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەغدایە؛

پرسی ئاسایشی سنووری هاوبەش دووبارە ئێران و عێراقی کۆکردەوە

پرسی ئاسایشی سنووری هاوبەش دووبارە ئێران و عێراقی کۆکردەوە

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەیەكی نێوانیاندا جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان و پابەندبوونی هەردوولا بە رێككەوتنەكانی پەیوەست بەو بوارە كردەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە بەغدای پایتەخت پێشوازی كرد لە عەلی باقری كەنی، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وەفدێكی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا چەند پرس و دۆسیەی گرینگ بۆ هەردوولا لەوانەش پرسی ئاسایشی سنووری نێوان ئێران و عێراق باسی لەسەر کراوە.

ماوەیەک لەمەوپێش و دوای تۆپبباران کردنی بنکە‌و‌بارەگای حزبە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تاران هەڕەشەی کرد ئەگەر عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو گرووپە چەکدارانە لە سنوورەکە دوور نەخەنەوە و کۆتایی بە هەرەشەیان دژی خاکی ئێران نەهێنن دەستەوسان نابێت.

دواتر ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بۆ پاراستنی سنووری و چەک کردنی ئەو گرووپە دژبەرانەی ئێران.

News ID 46497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha