بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، یەحیا ئالی ئیسحاق بە وتنی ئەوەی کە پێوەند بازرگانی ئێران و عێڕاق بە ىڕوای من هەلێک زێڕینە، ڕایگەیاند: هەلی پێوەندی بازرگانی بۆ دوو وڵاتەکە ستراتیژیک و زەروورییە و بەرژەوەندیی بۆ خەڵکی هەر دوو وڵاتەکە پارێزراوە.
سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق زیادی کرد: لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو بەستێن بۆ گەییشتن بە بازرگانی 20 ملیار دۆلاری نێوان دوو وڵاتەکە خۆش دەبێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کەرتی تایبەتی ئێمە کێشەیەکی بۆ وەگرتنی پارەی خۆی نییە، وتی: قەرزی ئێمە لای عێڕاق زیاتر هی ناوەندە دەوڵەتییەکان و لە بەشی گاز و کارەبایە.
Your Comment