بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری گرووپی نێودەوڵەتی قەیران، لە شرۆڤەیەکدا ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی حکومەتی ناوەندی سووریا لەگەڵ گرووپ ناوخۆیەکان و وڵاتانی دەرەوەی لێک داوەتەوە.
ئەو ناوەندە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریای یەکێک لە باشترین ناوچەکانی سووریا لە بواری سەرچاوەی ئاو، نەوت و گاز و کشتوکاڵی وەسف کردووە کە کوردەکان نایانەوێت بە بێ وەرگرتنی دڵنیایی لە حکومەتی ناوەندی بۆ پاراستنی ئیدارەی خۆسەر، دیمەشق بکاتە هاوبەشی خۆی لە ئەو سەرچاوە سروشتیانە.
ئەو ناوەندە بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی ناوەندی سووریا بە ئاسانی مەرجەکانی کوردەکان قبووڵ ناکات، ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشقی لە داهاتوویەکی نزیکدا بە دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد.
Your Comment