AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٦ ١٥:١٧

ڕای ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا:

دەسپێکی پەڕەیەکی نوێ لە پێوەندی عەرەبستان و حەماس بە ناوی ڕەمزی ئێران

دەسپێکی پەڕەیەکی نوێ لە پێوەندی عەرەبستان و حەماس بە ناوی ڕەمزی ئێران

ڕۆژنامەی رای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دایە سەر باشتری بوونی پێوەندی بزووتنەوەی حەماس و عەرەبستان لە سێبەری دەستپێکردنەوەی پێوەندی ڕیاز و تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دوای ئەوەی کە عەرەبستان و حەماس خراپترین و ئاڵۆزترین پێوەندیان هەبوو، وادیارە ئەو دەورانە گەییشتووەتە کۆتایی. هەڵوێستی توندی عەرەبستان هەمبەر حەماس بەتایبەتی هێرشی مێدیایی ئەو وڵاتە لە دژی بەرخۆدانی فەلەستین کەم بووەتەوە.

ڕیاز لەم دواییەدا ژمارەیەکی لە ڕێبەرانی حەماس کە لە عەرەبستان زیندانی بوو، ئازاد کردووە. سەفەری ڕێبەرانی عەماس لەوانە ئیسماعیل هەنیە بۆ حەج بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی شرۆڤەکارانی پێیان وابێت پەڕەیەکی نوێ لە پێوەندیئەو دوو لایەنە بە ناوی ڕەمزی ئێران دەستی پێکردووە.

پێوەندی حەماس و عەرەبستان لە ساڵی 2017 ەوە بەهۆی ناوبردنی وشەی تیرۆریستی لە حەماس لەلایەن ترامپەوە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیاز بە ئامادەبوونی ئەمریکا و هەروەها بەکارهێنانی هەمان وشە لەلایەن عادل جوبیر وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی عەرەبستان لە بروکسێل تووشی ئاڵۆزی بووە.

News ID 46401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha