AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٣٠ ٢١:١٧

بە بۆردۆمانی فڕۆکەکانی تورکیا؛

هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ تیرۆركرا

هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ تیرۆركرا

لەئەنجامی تۆپباران‌و بۆردومانێكى فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا ناوچەی تربەسپی، ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج‌و سەرنشینەکانی برینداربون‌و هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆش تیرۆركرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس، سوپای تورکیا، گوندی تل شەییر لەناوچەی تربەسپی سەربەکانتۆنی قامیشلۆی تۆپباران کرد.

باسى له‌وه‌شكرد، هاوكات لەسەر ڕێگه‌ی نێوان گوندی تل شەییر ـ بەیاندۆر، لەهەمان ناوچە توركیا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌، ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج‌و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش بریندار هەیە.

ئاشكرایكرد، لەئەنجامی ئەو هێرشەدا هه‌ردوو هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ كرانه‌ ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه‌ یوسرا دەروێش تیرۆركراوه‌و کابی شه‌معونیش به‌سه‌ختى برینداره‌.

News ID 46337

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha