بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوباد مورادی سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشینە گشت گیرەکانی وەزارتی تەندروستی پاوپەیوەند بە دۆخی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشینە ڕایگەیاند: پەتای دۆنگی چڵکێکی ڤایرۆسییە کە لە ڕێگای مێشە هەڵگرەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. نزیک بە نیوەی حەشیمەتی جیهان لە ئێستادا لە مەترسی ئەو نەخۆشینەدان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاوا خەمڵاندوویەتی کە ساڵانە 100 بۆ 400 ملیۆن کەس تووشی ئەو چڵکە دەبن.
مورادی زیادی کرد: پەتای دۆنگی لە زۆربەی کەسەکاندا نیشانەیەکی تایبەتی نییە و لە یەک بۆ دوو هەفتەدا باشتر دەبن بەڵام بە گشتی نیشانەکانی ئەو چڵکە وەکوو ئەنفۆڵانزا وایە.
ناوبراو ڕایگەیاند: پەتای دۆنگی تا ڕێکەوتی 1 ی سەرماوەز و پێش ئەوە لە ساڵی 1403 بەس 74 حاڵەت ڕاپۆرت کراوە. لە گوڵانی ئەمساڵەوە تا ئێستا 719 حاڵەتی تووشبوو بە یاوی دۆنگی ناسراونەتەوە و زیاترین حاڵەتی تووشبووان بە ئەو نەخۆشینە لە چابەهار ڕووی داوە.
Your Comment