AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٦ ٠٨:٢٧

سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئیران؛

هەڵوێستی نوێی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەیتی وزەی ئەتۆمی

هەڵوێستی نوێی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەیتی وزەی ئەتۆمی

ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی کە پێشکەوتنگەلێک بەدەست هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆبوونەوەی وەرزیی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 35 وڵاتی ئەندامی ئەو شۆرا لە ڤیەنا دەستی پێکرد.

ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی کە ڕەوتی جێبەجێ کردی بەیاننامەی هاوبەش لەگەڵ ئێران لە بواری چارەسەری پرسەکانی پادمان دەستی پێکردووە و لە ئەو بارەوە پێشکەوتنگەلێک هەیە.

ناوبراو پاگەندەی کرد: پێشکەوتنگرلێک هەبووە بەڵام بەرچاو نییە و ئەوە بەشێک لە ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئاژانس لە مانگی مەی کامێرا چاوەدێرییەکانی لە دامەزراوەگەلێک کە جیهازاتی سانتریفیژوی بەرهەم دێت دامەزراندووە. هەروەها بۆ چاوەدێری بە سەر ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە فۆردۆ بۆ جاری یەکەم دەزگای چاوەدێری دامەزراندووە.

هەروەها پاگەندەی کرد کە پێشکەوتنەکان لە ئەو ڕادە نەبووە کە ئەو هیوای هەبووە.

News ID 46182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha