بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان وێڕای پیرۆزبایی دووبارە بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا، وتی هیوادارم لە خولی نوێشدا پێوەندی ئابووری، سیاسی، ئەمنیەتی، فەرهەنگی و بازرگانی دوو وڵاتەکە زیاتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری هاوکارییە ناوچەییەکانی ئێران و تورکیا لە سەقامگیر کردن و تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە بە ئامانجی دابینی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەی داواکاری کرد.
سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکە لەسەر هاوکاری و پێوەندی زیاتریان لە هەموو بوارەکان جەختیان کرد.
Your Comment