AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٦ ١٢:٠٩

سەردار فەرەحی:

هیچ کەس و لەمپەرێک توانایی بەرەوڕوو بوونەوەی مووشەکەکانی ئێمەی نییە

هیچ کەس و لەمپەرێک توانایی بەرەوڕوو بوونەوەی مووشەکەکانی ئێمەی نییە

جێگری وەزیری بەرگری: لە درێژەی ئەم 40 ساڵەدا و سەرەڕای گەمارۆی قورس لە سەرمان سەرکەوتنی زۆرمان بەدەست هێناوە کە مووشەکی خوڕەمشاری 4 بەشێکی بچووک لەوانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید مەهدی فەرەحی جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، وتی: ئێمە چل ساڵ لەوەو پێش لە خاڵی سفری مووشەکی بووین، بەڵام ئێستا سەرەڕای گەمارۆی قورس توانیومانە سەرکەوتنی زۆر بەدەست بهێنین کە خوڕەمشاری چوار یەکێک لەوانەیە.

ناوبراو درێژەی دا: هەموو هەوڵ و دەستکەوتەکانی ئێمە لە بواری سەربازیدا بۆ بەرگری بەرهەم هاتوون و هێزی ئێمە لە وباری بەرگریدا زیاد دەبێتەوە.

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی پیشەی هەوافەزای وەزارەتی بەرگری بە وتنی ئەوەی کە هەنگاو بە هەنگاو خەریکین بەرەو دەرچوون لە لەمپەرەکان دەڕۆین، وتی: ئێمە بەزوویی دەگەینە قۆناغێک کە هیچ لەمپەرێک وەکوو گومەز ئاسنین، فلاخن داوود و … ناتوانن ڕێگری بکەن لە پێکانی ئامانجەکان.

News ID 46100

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha