بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، غەیاس سورچی بە وتنی ئەوەی کە دانیشتووانی کەمپی مەخموور لە نەوەدەکانەوە بە پێی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لە ئەو کەمپەدان، وتی: دانیشتووانی ئەو کەمپە کوردی تورکیان کە دژی حکومەتی ئەنقەرەن و زۆربەشیان سڤیلن کە هیچ پێوەندیەکیان بە پەکەکەوە نییە.
سورچی زیادی کرد: دانیشتوانی کەمپی مەخموور نزیک بە 1500 بنەماڵە و نزیک بە 4000 کەسن و ئەوەی کە دیارە، ئەوەیە کە تورکیا بە ئامانجی کۆنترۆڵی ئەو کەمپە لەلایەن ئەرتەشی عێراقەوە، گوشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ هێرش بۆ سەر ئەو کەمپە.
Your Comment