عەلیڕەزا عنایەتی وەکوو باڵوێزی ئێران لە عەرەبستان ناسێندرا

عەلیڕەزا عنایەتی ڕاوێژکاری وەزیر و بەرپرسی گشتی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوە وەکوو باڵوێزی نوێی ئێران دەچێتە ڕیاز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا عنایەتی وەکوو باڵوێزی ئیران لە ڕیاز بە عەرەبستانی سعوودی ناسێندراوە. ناوبراو بڕیارە وەکوو باڵوێزی نوێی ئێران لە عەرەبستان دوای بچڕانی پیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە و بە دەست پێکردنەوەی دووبارەی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی ئێران و عەرەبستان ڕۆڵ بگێڕێت.

عنایەتی پێشتر باڵوێزی ئێران لە کوەیت بووە و پێش لە ئەوەش بەرپرسی گشتی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە.

News Code 46067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha