بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر قەرەداغی سەبارەت بە بەیاننامەکەیان دەڵێت "لەو بەیاننامەیدا داوامان کرد کە گەلی تورک یارمەتیدەر بێت بۆ تازەکردنەوە و هەڵبژاردنی سەرۆک ئەردۆغان، هۆکارە دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێک یەکەم لە ئێستادا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو دەزانرێت زۆر لە ناڕەحەتی و فەوزایەکی زۆر ناخۆشدایە لەوانە سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن تەنانەت میسریش، ئێمە وەکو چەند زانایەک کە شارەزاییمان هەیە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە حەز ناکەین جارێکی تر ئەو سەقامگیریە تێکبچێت لە تورکیا، واتە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و فەوزایەکی گەورە بۆ ناوچەکە دروست نەبێت."
د. عەلی قەرەداغی ئاماژەی بە هۆکاری دووەمی پشتگیرییان لە ئەردۆغان کرد بۆ سەرۆکایەتی تورکیا و وتی" بەداخەوە دەڵێم ئۆپۆزیسیۆن بەرنامەکەیان چەند کێشەیەکی گەورەی تێدا بوو، ئەو کێشانە بەلای ئێمەوە لائەخلاقییە، و بەلای دامەزراوەی دیموکراسیەوە کە یەکێک لە بەرنامەکەیان دەرکردنی ئاوارەکانی سوریا بوو لە تورکیا و بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان ئەمە بە ڕاستی بەلای ئێمەوە شتێکی جوان نەبوو، دەبووایە ئۆپۆزیسیۆن ئەو کارەی نەخستایەتە بەرنامەی خۆیەوە ئەمە هۆیەکی زۆر گرنگ بوو."
قەرەداغی وتیشی" سەبارەت بە ئێمەی موسڵمان و زانایان لەکاتێکدا ئێمە دەبینین 5-6 ملیۆن خەڵکی ئاوارە لە تورکیا هەن. باسکردنی ئەم بابەتە بەلامانەوە شتێکی باش نەبوو، دووەمیش ئێمەی زانایانی موسڵمانین و موسڵمانیش حەز ناکات خەڵکێکی تر بە ئاشکرا دژی دینەکە قسە بکات بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی (کلیچدار) بەئاشکرا تەبەنی- بانگەشەی ئەوەی دەکرد دژی ئاینی بەرزی ئیسلام و شارستانێتی ئەو وڵاتەیە کە چەند ساڵە لەگەڵیدا دەژی بە تەواوەتی بەرنامەکە بەشێک بوو لەوە."
Your Comment