بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی چوونی حاجیان بۆ حەج، بەرێوەبەران و بەرپرسانی کاروباری حەج لە ئێران، چوونە دیداری رێبەری.
رێبەری جەختیان کرد: ئامانجی حەج یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی لە بەرانبەر کوفر، ستەم، چەوسێنەری و بوتە مرۆڤی ورغەیری مرۆڤییەکانە.
ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد: کەعبە مایەی قیام و یەکگری کۆمەڵگای مرۆڤیە و وتیان: ئەگەر حەج نەبێت ئوممەتی ئیسلامی دەڕووخێت.
وتیشیان: حەج میقاتی نێودەوڵەتی و میعادی جیهانیبە و رایانگەیاند: بانگهیشتی هەموو مرۆڤەکان بە درێژایی مێژوو بۆ ئامادەبوون لە شوێنێکی دیاری کراو و کاتێکی دیاری کراو، نیشانەی ئامانجێکی گرینگ و بەرژەوەندی زۆر کە لە بانگهێشتی خودا هەیە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش یەکگرتنی ئومنەتی ئیسلامی و بەرەنگاربی لە گەڵ شەیاتینی چەوسێنەری بە یەکێک لەم ئامانجانە زانی و زیادیان کرد: لە بەرژەوەندییە دنیاییەکانی حەج ئەمەیە کە موسڵمانەکان لەم کۆبوونەوە گەورەیە، لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی و دزەی دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان، بوونی خۆیان نیشان بدەن و لە بەرانبەر زاڵمانی جیهاندا بوەستن.
ئەوەشیان وت مە کاتی حەج دەرفەتێکی گونجاوە بۆئاشنایی راستەقینە لەگەڵ گەلان و پرسەکانی جیهان تا هەواڵ و پاگەندەی درۆی میدیاکان مرۆڤ بەلارێدا نەبات.
ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئەگەر پرسە جیهانییەکان بناسین ، دەتوانین ئامانجەکانی دوژمن و هۆکار و پێداگرییان لە سەر هەندێ بابەت هەست پێبکەین
هەروەها ڕێبەری ئاشکرابوونی زانستی دژایەتی ئیسلام لە گەڵ جیاوازییە جوگرافیایی، ڕەگەزی، چین و توێژیسەکانی بە خاڵێکی بنەرەتی فەریزەی حەج وەسف کرپ و وتیان: وڵاتانی پاگەندەکاری شارستانییەت کە لە راستیدا بۆییەکیان لە شارستانیەت نەبردووە، هێشتا گیرۆدەی رەگەزی رەش و سپی و ئەروپایی و غەیری ئەرووپین و ئاژەڵەکانی ناو ماڵیان بەلاوە گرینگترە تا کوو مرۆڤ و ئەم هەموو خنکانی کۆچبەران لە دەریا نیشانەی ئەم ڕاستیەیە.
Your Comment