بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی سەرانسەری وڵات ئەمڕۆ بە بۆنەی رۆژی نەتەوەیی مامۆستای قوتابخانە لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.
ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: پرسی زمان، نەتەوە و ئاڵا لە پرسە بنەمایی و گرینگەکانە.
وتیشیان: قوتابیان دەبێ شانازی بە ئێرانی بوونی خۆیانەوە بکەن کە دەشیکەن.
ئایەتوڵا خامنەیی رایانگەیاند: مامۆستایانی قوتابخانە لە باشترین و شەریفترین چین و توێژەکانی وڵاتن و بە بەرز نرخاندنی ماندووبوونی ئەم موجاهێدە سەبوورانە لە هەموو شار وگوندەکانی وڵات، زیادیان کرد: بایەخ و گرینگایەتی راهێنانی بەرەیەکی زانا، ئاگادار، خاوەن هز و لۆژیک، ئیماندار، خاوەنی ئەخلاقی ئیسلامی و بەڵێنی نەتەوەیی بۆ دروست کردنی داهاتووی وڵات، لەگەڵ هیچ کارێکی تر بەراورد ناکرێت.
ڕێبەری باڵای وڵات داوای لە مامۆستایان کرد کە منداڵانی وڵات" بەختەوەر، سەربەرز، عاقڵ، خوێنەوا. و خاوەن هەڵسوکەوتی شیاو و بە حورمەت" ڕابهێنن. کە ئەمەش بە ئاکاری مامۆستایان دێتەدی.
ڕێبەری باڵای شۆرش زیندووکردنەوەی هەستی شوناسی ئێرانی _ ئیسلامی و کەسایەتی نەتەوەیی لە گەنجان و تازەلاوانی زیرەکیوڵاتی بە ئەرکێکی بنەمایی وەسف کرد ووتیان: لەم رەوتەدا ، پرسی زمانی فارسی، ئاڵای وڵات و هەست بە سەربەرزی و شانازی بە ئێرانی بوون گرینگە .
جەختیشیان کرد کە بژێوی ژیانی مامۆستایان زۆر گرینگە و دەبێ بە هەند وەربگیردرێت.
Your Comment