AP ١٤٠٢ گوڵان ١ ١٢:٣٥

کەنعانی هێنایە ئاراوە؛

پێشوازی تاران لە دانپێدانانی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەبارەت بە داعش

پێشوازی تاران لە دانپێدانانی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەبارەت بە داعش

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕوونکردنەوەی ڕۆبێرت ئێف کێنێدی کاندیدای سەرۆک کۆماری ساڵی داهاتووی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە ئێمە داعشمان دروست کردووە، جەخت کردنەوەی دووبارە لەسەر ئەو ڕاستییەیە کە ئەمریکا باوەپیارەی داعشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تویتەر نووسی: لە سەر ئەو بابەتە کە ئەمریکا خولقێنەری داعشە هیچ گومانێک نەبوو، بەڵام بۆ ئەوانەی کە چاویان هەمبەر ڕاستییەکان دەنووقێنن،ڕوونکردنەوەی ڕۆبێرت ئێف کێنێدی برازای جان ئێف کێنێدی و کاندیدای سەرۆک کۆماریی ساڵی داهاتووی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە ئێمە داعشمان درەست کردووە، جەخت لەسەر ئەو ڕاستییەیە کە ئەمریکا باوەپیارەی داعشە .

News ID 45757

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha