AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٧ ٠٩:٥٨

کەنعانی:

سووکایەتی ئازادەنە بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان جۆرێکی دیکە لە توندوتیژی تەکفیرییە

سووکایەتی ئازادەنە بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان جۆرێکی دیکە لە توندوتیژی تەکفیرییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە سووکایەتی بە قورئان لە دانیمارک وتی: سووکایەتی ئازادانە بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان، جۆرێکی دیکە توندوتیژی تەکفیرییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە دانیمارکی بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەو هەوڵە ترسنۆکانە کەلەلایەن گرووپێکی توندڕەوەوە لە مانگی ڕەمەزان ئەنجام دراوە، سووکایەتی بە دینی ئاسمانی و نوورانی ئیسلام و سووکایەتی ئاشکرا بە هەموو موسڵمانانی جیهانە.

ناوبراو سووکایەتی ئازادانە بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان، جۆرێکی دیکە توندوتیژی تەکفیرییە و بە هەمان ئەندازە ئیدانە دەکرێت و شیاوی کاردانەوەی جیهانییە.

کەنعانی داوای لە دەوڵەتی دانیمارک کرد کە بۆ ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئەو دەستە هەوڵە قێزەونانە، هەوڵی یەکلایی بدەن.

News ID 45692

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha