AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٠ ٠٩:٣٥

ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕاگەیاند:

هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی بەغدا لە سەر هەناردەی نەوت ڕێکنەکەوتوون

هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی بەغدا لە سەر هەناردەی نەوت ڕێکنەکەوتوون

شاندی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌غدادی كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی‌ ناوه‌ند كۆبووه‌وه‌، نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی‌ هه‌رێم.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، شاندی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌غدادی كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی‌ ناوه‌ند كۆبووه‌وه‌، "نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی‌ هه‌رێم".

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق به‌ شاندی‌ هه‌رێمی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ پاریس، نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌بێت به‌ ڕێكاری‌ نوێ‌ هه‌نارده‌ بكرێت.

شانده‌كه‌ هه‌ر هه‌مان ڕۆژ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێم و دوێنێ‌ جارێكی‌ دیگه‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌غداد، به‌ پێی دواین زانیاریش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بدات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردن بكاته‌وه‌، پێشنیازی كردووه‌ ئه‌و نه‌وته‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه‌ بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی بدرێته‌وه‌ به‌ هه‌رێم.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو دادگای ناوبژیوانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ پاریس بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ سكاڵایه‌كی حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ دا و رایگه‌یاند کە نابێت چیتر توركیا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ بكات. ڕاسته‌وخۆش دوای بڕیاره‌كه‌، توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگرت.

News ID 45511

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha