بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێشوازی له عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد.
لهدێدارێكدا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵیهكان و ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی له‌ته‌واوی ناوچه‌كه و هۆكاره‌كانی به‌هێزكردنی ئارامی و سهقامگیریهكهی باسكران.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق كرده‌وه كهرهتدهكاتهوه له‌خاكه‌كه‌یه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆی دوپاتكرده‌وه كه عێراق ببێته گۆره‌پانی بونی گروپه چه‌كداره‌كان، یان پێگه‌یه‌ك بۆ لێدانیان یان هه‌ر كارێك له‌دژی سه‌روه‌ری عێراق بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی رێكه‌وتنی لێگه‌یشتنی كۆتایی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه خرانه‌ڕو، و له‌م باره‌یه‌وه سودانی خۆشحاڵی عێراق به‌م رێكه‌وتنه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی عێراقیش بۆ پێشكێش كردنی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.
له‌لایی خۆیه‌وه شه‌مخانی سوپاسی رۆڵی عێراقی كرد له‌مباره و سڵاوی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێرانی گه‌یاندە بەرپرسانی عێراق و جه‌ختیشی له‌خواستی ئێران كرده‌وه بۆ پێشخستنی پهیوهدییه دوقۆڵیهكان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆست.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، دواتر به‌چاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆنوسێكی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردو وڵات واژۆكرا، له‌لایی عێراقه‌وه قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و له‌لایی ئێرانه‌وه عه‌لی شه‌مخانی ئه‌م كۆنوسه واژۆكرا.
ئه‌م كۆنوسه هه‌ماهه‌نگی له‌بواری پاراستنی سنوری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات و پته‌وكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌چه‌ندین بواری ئه‌منیدا له‌خۆ ده‌گرێت
Your Comment