بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەماڵی کتێبی کوردی: کتێبی مێژووی گریان لەلایەن دەزگای بەناوبانگی چاپەمەنیی «ئاگە»ی تارانەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.
دەقی سەرەكی ئەم بەرهەمە كە یەكێك لە دوو بەرهەمی گرینگی توێژكارانەی حەسەنپاڵەوانە، لە ساڵانی ڕابردوودا دوو جار لە هەرێمی كوردستان چاپ كراوە و لەلایەن ڕەخنەگرانیشەوە ئاوڕدانەوەی باشی بۆ كراوە.
گرینگیی ئەم كتێبە لەوەدایە كە تا ئێستا كارێكی ئەوتۆ نەك هەر لە كوردستان، بەڵكوو لە ناو گەلانی دراوسێش و تەنانەت لە زمانەكانی بیانیشدا بەم شێوەیە نەكراوە. ئەمە یەكەم كتێبی حەسەنپاڵەوانە كە دەكرێتە زمانی فارسی.
ئەم كتێبە لە ۲۶۸ لاپەڕەدا و لە ئەژماری ۵۰۰ دانەدا چاپ كراوە و ئێستا لەلای هەموو كتێبفرۆشیە گرینگەكانی وڵاتی ئێران دەس دەكەوێ.
Your Comment