خاندوزی: ئامادەی جێبەجێ کردنی خێرای ڕێککەوتنەکان لە گەڵ عێراقین

سەید ئەحسەن خاندوزی، وەزیری ئابووری و دارایی چەند کاتژمێر پێش ئێستا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شادا، سەید ئەحسەن خاندوزی، وەزیری ئابووری و دارایی چەند کاتژمێر پێش ئێستا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

وەزیری ئابووری لە ڕڵی ناوبژیوانی عێراق لە بابەتی ناوچەیی دەسخۆشی کرد و وتی: ئیران ئامادەیە تا ژمارەیەک لە گرینگترین پڕۆژەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لەوانە ڕێگای ئاسنی شەلەمچە-بەسرە خێرا جێ بەجێ بکات.

ناوبراو لە ورەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خێرا کردنەوەی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان هەواڵی دا و جەختی کرد:ئەو ڕێککەوتنانە بەس لە کاغەز نین و کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە بەزوویی خەڵکی دووڵاتەکە دەیبینن.

هاوکاری هاوبەش لە شارۆچکە پیشەییەکان

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی: دوو وڵاتەکە ئەبێ ڕێکاری هاوکاری بە شێوەی بەردەوام بەڕۆژ بکەنەوە و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی ساڵانەی کۆمیسیۆنەکان نەبن.

سوودانی هەروەها لە ئامادەیی حکومەتی عێڕاق بۆ هاوکاری لە بوارەکانی شارۆچەکی پیشەیی هەواڵی دا و وتی: بە ئەو خاڵانەی کە پێشکەشەک دەکەین ئەبێ کەرتی تایبەت بەرەو سەرمایەدانەری هان بدرێت.

News Code 45366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha