بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد ئەوجی ، وەزیری نەوت رایگەیاند: لە سەرەتای گەمارۆ سەپاندنی ئەمریکا بە سەر ئێران ، هەندێ مانگ هەناردەی نەوتی ئێران نزیک بە سیفر بووە.
وتیشی: بە هەوڵ و تێکۆشانی دەوڵەتی سێزدەیەم لە 11 مانگی ساڵی ڕابردوو ئێران زیاتر لە 14 میلیار دۆلار داهاتی دراوی لە هەناردەی نەوت بووە.
ئەوجی بە ئاماژە بەوەی کە لە چاو ساڵی پار، ئەمساڵ 83 میلیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر فرۆشراوە وتی: هەناردەی مەیعاناتی گازی ئێران 15 لە سەد زیادی کرد کە بە کردنەوەی فازی 14ی پارسی جنوبی ئیمکانی هەناردەی یەک میلیۆن مەیعاناتی گازی دەبێت.
Your Comment