AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢١ ١١:١٥

سەردار سەفەوی:

ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان بوومەلەرزەی سیاسی و کۆتایی هەژموونی ئەمریکا بوو

ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان بوومەلەرزەی سیاسی و کۆتایی هەژموونی ئەمریکا بوو

ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزەکان بە ئاماژە بە ڕێكکەوتنی ئەم دواییەی ئێران و عەرەبستان جەختی کرد: ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان بوومەلەرزەی سیاسی و کۆتایی هەژموونی ئەمریکا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزەکان ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە داهاتوودا لە ناوچەکە دەیبینین لە ئەوەی کە تا ئێستا بینیومانە جیاواز دەبێت و گرینگ ئەوەیە کە بە لۆژیک و سیاسەتەوە بڕوانینە ڕێكکەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان.

ناوبراو درێژەی دا: لە قازانجی ناوچەکە و لایەنەکانی ڕێککەوتننەکەیە کە ڕاستی و لۆژیک لە درێژخایەندا لەبەرچاو بگرن و بە ڕای م ئەو ڕێككەوتنە لە قازانجی دوو وڵاتەکە و ڕۆژاوای ئاسیا و لە دژی هیچ یەکە لە وڵاتانی ناوچەکە نییە. ئاڵبەت سروشتییە کە ئیستکبار لە ئەو بابەتە تووڕە بێت.

سەردار سەفەوی ڕێككەوتنی نێوان ئێر ان و عەرەبستانی نیشانی کەمڕەنگ بوونوەی هێزی ئەمریکا وەسف کرد و ڕایگەیاند: سەردەمی لاواز بوونەوەی هێزی ئەمریکا و ئیسرائیل گەییشتووە. ڕوانین بە دراوسێکان و ڕوانین بە ڕۆژهەڵات دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی کێشی ژێئۆپۆلیتیکی ئێران و پەڕینەوە لە دۆخی ئێستا.

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەم دواییە ئەبێ بڵێین کە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان بوومەلەرزەی سیاسی و کۆتایی هەژموونی ئەمریکا بوو و بە ئەو ڕێكکەوتنە سەردەمی چوونە دواوەی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس دەستی پێکردووە.

News ID 45352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha