بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی عومان لە کاردانەوە بە دەستپێکردنەوەی پێوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان ڕایگەیاند: هیوادارین کە دەستپێکردنەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان لە تۆکمە کردنەوەی لایەنەکانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کاریگەری هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە بەیاننامە ی سێ قۆڵی ئێران، عەرەبستان و چین لەسەر دەستپێکردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی عەرەبستان و ئێران، کردنەوەی باڵوێزخانەکان لە لانی زۆر دوو مانگدا و چالاک کردنەوەی ڕێککەوتنی هاوکاری ئەمنیەتی نێوانیان و ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، سەرمایەدانەری، تەکنۆلۆژیا و زانستی ، فەرهەنگی، وەرزشی و گەنجان پێشوازی کرد.
ئەو وەزارەتخانە هیوای دەربڕی کە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی لایەنەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و پتەو بوونەوەی هاوکاری سازێنەر و ئەرێنی کە لە بەرژەوەندی سەرجەم خەڵکی ناوچەکە و جیهانە.
هەواڵدەری فەرمی عەرەبستان دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکانی پشت ڕاست کردەوە
هەواڵدەری فەرمی عەرەبستان)واس( ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا بەیاننامەی سێ قۆڵی ئێران، عەرەبستان و چین سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پێوەندیەکانی تاران و ڕیازی لە داهاتوویەکی نزیکدا پشت ڕاست کردەوە.
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان
وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە کاردانەوە بە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ کردنەوەی پڕەیەکی نوێ لە پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان پێشوازی دەکەین.
کاردانەوەی کۆشکی سپی
یەکێک لە وتەبێژەکانی کۆشکی سپی لە کاردانەوە بە ئەو بابەتە وتی : ئێمە لە هەر جۆرە هەوڵێک کە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی و کەم بوونەوەی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێشوازی دەکەین و واشنتۆن ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی هاوپەیوەند بە ئەو ڕێککەوتنەیە.
کاردانەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل
یولی ئەدلشتاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی کنستی ئیسرائیل وتی: ئیران و عەرەبستان ئێستا لە سەر دەست پێکردنەوەی پێوەندییەکانیان ڕێککەوتن و ئەوەش خراپترین دۆخ بۆ ئیسرائیل و جیهانە.
بنێت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیلیش وتی: دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان گۆڕانکارییەکی مەترسیدار و مەترسیدار بۆ ئیسرائیل و سەرکەوتنی سیاسی بۆ ئێرانە.
Your Comment