ئێران و عەرەبستان ڕێککەوتن/ باڵوێزخانەکان دەکرێنەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی عەرەبستانی سعوودی لە کۆبوونەوەیەکدا لە چین رێککەوتن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پەکین ، رۆژی ۱۵ی رەشەمە دەریادار شەمخانی بۆ پێوشوێنگیری رێککەوتنەکان چووە چین و دانوستانی چری کردووە بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان تاران و ریاز.

لە کۆتایی ئەم دانوستانەدا، ئەمڕۆ 19ی رەشەمە لە پەکین بەیاننامەیەکی سێ قۆڵی بە واژۆی عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، مەساعێد بێن محمەد ئەلعەیبان وەزیری راوێژکار و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبستانی سعوودی و وانگ ئی ئەندامی نووسینگەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیست و ێەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین دەرکرا.

ئێران و عەرەبستان بە سپاس و پێزانینی عێراق و سەڵتەنەتی عەمان بۆ میوانداریی گفتوگۆکان سپاسی چینیان کرد بۆ میوانداریی کردنی دانوستانەکان لەم دواییانەدا.

لە ئەنجامی گفتوگۆکاندا بڕیار درا ئێران و عەرەبستانی سعوودی لە ماوە دوو مانگدا پەیوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان دەستپێبکەنەوە و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکانیان بکرێتەوە.

News Code 45336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha