AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٤ ١١:٢٧

لە دامەزراوەی لێکۆڵێنەوەیی زانست و پیشەی خۆراکی؛

گۆشتی ئانالۆگ وەکوو جێگرەوەی پرۆتۆئینی ئاژەڵان بەرهەم هات

گۆشتی ئانالۆگ وەکوو جێگرەوەی پرۆتۆئینی ئاژەڵان بەرهەم هات

سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵێنەوەیی زانست و پیشەی خۆراکی لە بەرهەمهێنانی گۆشتی ئانالۆگ وەکوو جێگرەوەی پرۆتۆئینە ئاژەڵییەکان لە ڕێکخراوی لێکۆڵێنەوەیی زانست و پیشەی خۆراکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دامەزراوەی لێکۆڵێنەوەیی زانست و پیشەی خۆراکی، دکتۆر سەید محەمەد عەلی ڕەزەوی وتی: گۆشتە ئانالۆگەکان بەرهەمێکی هاوشێوە لە بواری تایبەتمەندی هەستی و تایبەتمەندی گۆشتی سروشتین کە بەهۆی نەبوونی کلۆسترۆل و تایبەتمەندیگەلێک وەکوو چەوری و کالری کەم، تامی باش و نرخی خوار کە هەیەتی، لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لە سەرتاسەری جیهان پێشوازی لێکراوە.

ناوبراو جەختی کرد کە لەبەر نرخی زۆر و هەروەها هەندێک تایبەمەندی خراپ لە گۆشتی سروشتی و بە تایبەتی سەردەمی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و بڵاو بوونەوەی ئەو باسە کە گوایە کەسانێک کە کەمتر گۆشت دەخۆن کەمتریش تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن، خواردنی گۆشت لە جیهاندا ڕوو لە کەم بوونەوەیە و لە بەرانبەریشدا هەم نرخی کەم و تایبەتمەندی باش و خەسارنەدان لە ژینگە بۆ بەرهەمهێنانی گۆشتی ئانالۆگ ، خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا وردە وردە ڕوو دەکەنە خواردنی گۆشتی ئانالۆگ.

News ID 45283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha