AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٩ ١١:١٦

کەنعانی هێنایە ئاراوە:

کرانەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا هەنگاوی ئەرێنی بۆ یەکگرتوویی ئیسلامییە

کرانەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا هەنگاوی ئەرێنی بۆ یەکگرتوویی ئیسلامییە

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی وتی: سەفەری شاندی پەرلەمانی عەرەبی بۆ دیمەشق هەنگاوێکی ئەرێنی لەسەر ڕێگای یەکگرتوویی ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: پێوەندیەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ سووریا لەوانە سەفەری شاندی پەرلەمانە عەرەبییەکان بۆ دیمەشق بۆ ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی لەگەڵ سووریا دوای بووملەرزە گەورەکەی ئەم دواییە، جگە لە ڕاستبینی، هەنگاوێکی ئەرێنی لە سەر ڕێگای یەکگرتوویی ئیسلامییە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کرد: لە ئەگەری راستبینی، گرتنە پێشی ڕوانگەی سەربەخۆیی نەتەوەیی و وەڵامنەدانەوە بە داخوازی بیانییەکان، وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن کێشەکانی خۆیان لە ڕێگای گفتوگۆ و ڕێگاچارەی ناوچەیی چارەسەر بکەن.

News ID 45242

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha