AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٨ ١٠:٥٠

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند:

هەولێر و بەغدا لە چارەسەری کێشەکانی نێوانیان نزیک بوونەتەوە

هەولێر و بەغدا لە چارەسەری کێشەکانی نێوانیان نزیک بوونەتەوە

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی ڕایگەیاند، هەردوو حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێم لەگەیشتن بەنەخشەڕێگه‌یەکی هەمەلایەنە بۆ سفرکردنەوەی کێشەکانی نێوانیان نزیکن‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەتیفی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، سازان‌و ڕێککەوتن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە لەدوایین قۆناغەکانیدایەو گەشبینن بەوەی کوتلە سیاسییەکان لەناو په‌رله‌ماندا بگەنە ڕێککەوتنێک بتوانرێت جێبەجێبکرێت‌و لەکاتی دەنگداندا ئاستەنگی بۆ دروستنەکرێت.

پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکردوە، ئاماژەو لەیەکگەیشتنی ئەرێنی هەیە بۆئەوەی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغداو هەولێر چارەسەربکرێن، لەوچوارچێوەیەشدا دانوستانەکان کۆمەڵێک لێکتێگەیشتنی لەبارەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەنێوان هەردولادا دروستکردوە.

ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم ئاشكرایكرد، وەک وه‌فدى حکومەتی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونه‌ته‌وه‌و دواى گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، گەیشتونه‌ته‌ ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەى 2023.

News ID 45227

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha