بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڤیلیام برنز سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا، سیا، پاگەندەی کرد کە واشنتۆن دڵنیایە کە چین خەریکی لێکدانەوەی ناردنەی چەک بۆ ڕووسیایە بەڵام بڕیاری کۆتایی لە ئەو ابرەوە نەداوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی سیا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس زیادی کرد: پێم وایە چین تێدەکۆشێت پاشهات و لێکەوتەکانی ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تاوتوێ بکات.
ناوبراو سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانیش وتی: پێم وانییە کە بەرپرسانی ئێران بڕیارێکیان بۆ دەستێکردنەوە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وەرگرتبێت.
سەرۆکی سیا پاگەندەی کرد کە ئێران پیتاندنی خۆیی پەرەپێداوە و دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەدا ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بگەیێنێتە سەرووی 90 لەسەد.
Your Comment