AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٤ ١١:٠٧

تەوەری گفتوگۆی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ فالح فەیاز و نووری مالیکی

تەوەری گفتوگۆی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ فالح فەیاز و نووری مالیکی

وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەفەری بەغدای کردووە لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەروەها نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە شێوەی جودا جودا کۆ بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمئیرعەبدوڵڵاهیان لە دیدار لەگەڵ فالح فەیاز وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سەردار سولەیمانی و شەهید ئەبومەهدی موهەندیس، شوێنگیری کردنی مافەوانی دۆسیەکەی شی کردەوە و هیوای خواست تا قۆناغەکانی ئەو شوێنگیرییە کۆتایی بێت و بگاتە ئەنجام.

ناوبراو سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی سەقامگیری و ئاسایشی ئێران وەسف کرد و لە هەوڵەکانی حەشدی شەعبی لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ عێراق دەسخۆشی کرد.

فالح فەیازیش وێرای دەسخۆشی لە یارمەتییەکانی ئێران بۆ سەقامگیری لە سنوورەکان و ناوچەکە، لەسەر زەروورەتی پاراستنی هاوکارییە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی جەختی کرد.

هەروەها هەر دوێنێ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و وێڕای پیرۆزبایی بە ناوبراو بە بۆنەی پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە عێراق، گەشە و سەقامگیری لە عێراقی ویستی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران وەسف کرد.

News ID 45187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha