AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٩ ١١:٣٤

شەش هاووڵاتی ئێرانی لە بوومەلەرزەی تورکیا گیانیان لە دەستدا

شەش هاووڵاتی ئێرانی لە بوومەلەرزەی تورکیا گیانیان لە دەستدا

بە هۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا تا ئێستا شەش هاووڵاتی ئێرانی گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵوێزخانە و کۆنسوڵگەری ئێران لە تورکیا، گیان لە دەستدانی شەش هاووڵاتی ئێرانی لە بوومەلەرزەی تورکیایان پشت راست کردەوە.

تا ئێستا لە بوومەلەرزەکەی تورکیا سێ ئەندامب یانەی بەلەدیە ئێسپۆری مالاتیا کە لۆژینێر و هاووڵاتی ئێرانی بوون گیانیان لە دەستداوە

هەروەها شوهرە نەجەفی، خوێندکاری ئێرانی کە لەقێبرسی باکووری خوێندکار بووە و بۆ پشوو هاتۆتە تورکیا ، لە گەڵ دوو ژنی دیکەی ئێرانی ناویان لە ریزی قوربانیانی بوومەلەرزە هاتووە.

News ID 45137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha