AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢١ ١٦:٠١

وەزیری دەرەوەی ئێران:

بە دوای بۆمبی ئەتۆمەوە نین/ دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ هەمیشە کراوە نابێت

بە دوای بۆمبی ئەتۆمەوە نین/ دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ هەمیشە کراوە نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە بیرمان نەچێت لایەنی ئێرانی لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا قازانجی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆ ئێن پی ئاری ئەمریکا وتی: دەلاقەی رێککەوتنی ئەتۆمی بۆهەمیشە کراوە نابێت چونکوو لایەنی ئێرانی لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا بەرژەوەندی لەم رێککەوتنە نەبووە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی کە رێککەوتنی ئەتۆمی مردووە یان هێشتا زیندووە؟ دەڵێت: رێککەوتنی ئەتۆمی بۆهەمیشە بە کراوەیی نابێت.

دەشڵێت: ئەمریکاییەکان بەردەوام بە ئێمە پەیام دەدەن بەڵام هەڵسوکەوتیان ڕیا کارانەیە. ئێمە لە لایەکەوە لە راب مالی و بلینکن ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌پەیاممان پێدەگات و ئەوان نیشان دەدەن کە ئەمریکا لە گەیشتن بە خاڵی کۆتایی ڕێککەوتنەکە سوورە. بەڵام هاوکان لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکاندا قسەیەکی تر دەکەن .

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: من بە بەرپرسانی ئەمریکاییم وت بۆ ئەوەندە ریاکار و دوو روون‌.

سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش وتی: ئێمە تواناییمان زۆرە لە بواری وزەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیدا و چالاکی ئەتۆمی خۆمان پەرە پێداوە بەڵام بە دوای چەکی ئەتۆمیەوە نین.

News ID 45053

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha