AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٩ ٠٢:٠٥

سەبارەت بە بوومەلەرزە لێدراوان؛

سەڵاحەدین دەمیرتاش بانگەوازێک ئاڕاستەی هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش بانگەوازێک ئاڕاستەی هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری (هەدەپە) رایگەیاند، دەسەڵات ئەرکی خۆی بۆ هاوکاریکردنی زیانبەرکەوتوانی بومەلەرزەکەی تورکیا جێبەجێناکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بانگەواز ئاڕاستەی هەمو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات بۆ وەلانانی جیاوازییەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەم قۆناغەدا بۆ هاوکاری زیانبەرکەوتوانی بومەلەرزەکە چونکە دەسەڵات بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە، ئەو کاری پێکەوەیەش بەمەبەستی "رزگارکردنی گەلەکەمان"ە و، لەو پێناوەشدا داوای پاڵپشتی لە هەمو حزبەکانی دیکە و رێکخراو و رێکخستنەکان دەکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەم کاتەشدا بۆ بەهانەوەچونی زیانبەرکەوتوانی بومەلەرزەکە، داوا دەکەن هەمو شارەوانییەکان، مانگی سوری تورکیا و هەمو تیمە فریاگوزارییەکان و هاوڵاتیان لە هەمو شار، گەڕەکەکان، و گوندەکان بەگوێرەی توانا هاوکاری کۆبکرێتەوە، داواش دەکەن ناوەندەکانی هەماهەنگی لەهەمو تورکیا دروستبکرێن و ئەو هاوکاریانە بگەیەنن بەشوێنی مەبەست.

هاوسەرۆکی پێشوتری (هەدەپە) دەڵێت، ئەگەر دەوڵەت، هاوڵاتیان، حزب، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمپانیا گەورەکان نەتوانن بەتەواوی هاوکاری زیانبەرکەوتوان بکەن، ژمارەی قوربانییەکان 100 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت، ئەگەر هاوکارییەکانیش زیاتر دوابکەون "کارەسات" دروست دەبێت، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان بخرێنەلاوە و لە مرۆڤایەتیدا پێویستە هەموان یەکبگرین.

News ID 45038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha