AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٠ ١١:٠٢

رێبەری باڵای ئێران:

داهاتوو و ئاسۆی گەشەی ئێران زۆر ڕوونترە لە پێشبینییەکانی ئێستا

داهاتوو و ئاسۆی گەشەی ئێران زۆر ڕوونترە لە پێشبینییەکانی ئێستا

کۆمەڵێک لە کارئافەرێنەکان، بەرهەم هێنەرەکان و زانست بنیانەکان لە گەڵ رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەمە ژمارەیەک لە کارئافەرێنەکان، بەرهەم هێنەرەکان و زانست بنیانەکان لە گەڵ رێبەری دیداریان کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەم دیدارەدا جەختیان کرد کە داخوازی کارئافەرێنەکان، بەرهەم هێنەرەکان و زانست بنیانەکان لە دەوڵەت و بەرپرسان دروستە و دەبێ کارگرووپێک ڕێکبخڕیت بۆ چارەسەریی کێشەکان.

وتیشیان: ئەگەرچی یەک دەیە دواکەوتووییمان هەیە، بە گەشەی ئابووری دەبێ پێگەی ئێران لە ناوچەکە و جیهان بپارێزین چونکوو نەهێشتنی هەژاری و کێشەی بژێو بێ گەشەی ئابووری مومکین نابێت.

ئەوەشیان وت کە داهاتووی روونی وڵات پێویستی بە گەشەی خێرا و بەردەوامی ئابوورییە لەگەڵ دادپەروەری لە بەرنامەی حەوتمی گەشە، و جەختیان کرد کە چارەسەری کێشەی بژێو و دژوارییەکانی ژیانی بنەماڵە ، گەشەی ئابووری پێویست کردووە.

ڕێبەری باڵای ئێران ئەوەشیان وت کە هەروا کە چەندین جار وتراوە، دەفرایەتی و بڕشتی گەشەی وڵات بە لەبەرچاو گرتنی سەرچاوەی خواداو، تۆپۆگ افی سیاسی و هێزی مرۆڤی زۆر لە ئاستێکی باڵادایە و بۆیە داهاتووی گەل و ئاسۆی پێشکەوتنی ئێران زۆر روونترە لە پێش بینییەکانی ئێستا.

زیادیشیان کرد کە نەهێشتنی هەژاری، کێشەی بژێو و گوزەرانی ژیانی بنەماڵە بێ گەشەی ئابووری مومکین نییە.

ئەوەشیان وت کە وەک هۆکاری پێویستی بە گەشەی خێرا و بەردەوامی ئابووری ، دەبێ چوار هۆکار لە بەرچاو بگیردرێت.

هۆکاری یەکەم، کێشە بەرچاوەکانی بژێوی خەڵک و دژوارییەکانی ژیانی بنەماڵەکانە.هۆکاری دووەم پێویستی بەرز کردنەوە پێگەی ئێران لە ئابووری ناوچەکە و جیهان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی خوێنەوار و هۆکاری چوارەم. دۆخی لێڵی گەنج کردنەوەی وڵاتە لە داهاتوودا.

News ID 44937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha