AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٩ ٠٧:٤٧

وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند:

هێرشی درۆن بۆ سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان/ درۆنەکە تێکشکا

هێرشی درۆن بۆ سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان/ درۆنەکە تێکشکا

وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند کە درەنگانی شەوی رابردوو مەکۆیەکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان لە لایەن میکرۆ درۆنەکانەوە کرابە ئامانجی هێرشێک کە سەرکەوتووانە نەبووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزی چەکداری ئێران لە دوای تەقینەوە لە یەکێک لە مەکۆکانی پیشەسازی بەرگری لە ئەسفەهان زیادی کرد: ئەم هێرشە شکست خواردووە شەوی رابردوو نزیک کاتژمیر 23 و 30 خولەک روویداوە.

ئاماژەش دراوە کە بە پێش بێنی و دابین کردنی سیستەمی بەرگری هێرشی میکرۆ درۆنەکان بە سەرکەوتوویی پووچەڵ کرایەوە.

راشگەیێندراوە کە ئەم هێرشە سەرکەوتوو نەبووە و تەنیا کەمێک لە سرمی کارگاکەی گرتووە و خەسارێکی زۆر کەمی داوە.

News ID 44921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha