AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٨ ١٦:٤٠

مەزڵۆم کۆبانێ:

بۆ بەرەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک ئامادەین/ئیزنی بەزینی کۆبانێ نادەین

بۆ بەرەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک ئامادەین/ئیزنی بەزینی کۆبانێ نادەین

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە هەسەدە ئامادەی بەرەوڕووبوونەوەی هەر جۆرە هیرشێکە و هەرگیز ئیزنی بەزینی کۆبانێ نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا جەختی کرد کە هێزەکانی هەسەدە ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی لەناکاوی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریان.

کۆبانێ لە گفتوگۆ لەگەل کەناڵی ئەلحەدەس ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ئەوان لەگەڵ هەموو لایەنەکان گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کۆبانێ هەیە.

کۆبانێ وتیشی: ئەگەر تورکیا بیەوێت هێرش بکاتە سەر منبەج و تەل ڕەفعەت، هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی دیکە ڕێگری لە ئەو هێرشە دەکەن. بەڵام لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ئەو هێزانە ڕێگری ناکەن لە ئەو هێرشە.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەوان ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک ن و وتی: ئامادەییمان بۆ هەر جۆرە هێرشێک هەیە و ئێمە لە کۆبانێ شەڕ دەکەین و ئیزن نادەین ببەزێت و بڕووخێت.

News ID 44910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha