بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی بۆ بیست و نۆهەمین کۆربەندی نەتەوەیی نوێژ نارد.
بسم الله الرحمن الرحیم
والحمدلله رب العالمین و صلی الله علی محمد و آله الطاهرین سیما بقیه الله فی العالمین ارواحنا فداه
رێکخستنی ئەم کۆربەندە موبارەکە دوای دوو ساڵ دواکەوتن، مایەی خۆشحاڵی و هۆی بەرەکەتە ان شاللە.
هەرچەشنە ۆەوڵێکی فیکری و زانستی بۆ نیشاندانی بایەخی نوێژ و بەرز راگرتنی ئەم فەریزە پیرۆزە، کارێکە لە پێناو رووناک کردنەوەی دڵی مرۆڤەکان و گەرم کردنی ژیانیان.
یادی خودا کە نوێژ نمانەی تەواوی ئەوە، دڵ و گیان ئازاد و کۆمەڵگا ئاوەدان دەکات.
پەیوەندییە گرینگەکان لە کۆمەڵگایەکی خۆشبەخت و سەربەرز، وەکوو دۆستایەتی و لەیەک خۆش بوون و میهرەبانی و هاودڵی و هاودەردی و یارمەتی گەیاند و خێرخوازی و وەکوو ئەمانە بە بەرەکەتی رەواج و ئیقامەی نوێژ ، پتەو دەبێتەوە.
ریزەکانی نوێژی جەماعەتە کە ریزی لێکنەپچراوی چالاکی مەدەنی بەدیدێنێت.
.نوێژ، ئەوکاتە کە بە هەست بە بووتی خوا بخوێنرێت، هەموو لایەنەکانی ژیان رووناک دەکاتەوە و دنیا و دوارۆژی تاک و کۆمەڵگا ئاوەدان دەکاتەوە.
باوکان،، دایکان، مامۆستایان، خەتیب و بانگخوازان پەیوەندی نێوان گەنجان و نوێژ بە هەند وەرگرن و ئەو ئەرکەی کەوتووەتە سەر شانیان بیناسن.
وانەبێژان، زانکۆکان بە تایبەت زانکۆی فەرهەنگیان، ناوەندی دەنگ چ رەنگ و دیکەی دەزگا فەرهەنگ سازەکان لە ریزی بەردەنگانی سەرەکی «اقیموا الصلوة» دەبن.
سەرکەوتنتان لە خوای گەورە داواکارم.
سەید عەلی خامنهیی / پێنجی ڕێبەندانی ۱۴۰۱
Your Comment