AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٤ ١٢:٤٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئێران گەمارۆی نوێ دەخاتە سەر پێشێلکارانی مافی مرۆڤ

ئێران گەمارۆی نوێ دەخاتە سەر پێشێلکارانی مافی مرۆڤ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی یەکێتی ئەورووپا و ئینگلیز لە سەپاندنی گەمارۆ بە سەر ژمارەیەک‌ کەسایەتی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران وتی: هەنگاوی یەکێتی ئەورووپا و رژێمی ئینگلیس نیشانەی ناتەوانی زەینی ئەوانە لە تێگەیشتن لە راستییەکانی ئێران و سەر لێشێواویی ئەوانە لە بەرانبەر بەهێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی مافی خۆی بۆ هەنگاوی بەرانبەر لە ئەم سیاسەتە شکست خواردووە بە پارێزاراو دەزانێ و بەزوویی پێڕەستی گەمارۆ نوێیەکان دژی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و پەرەپێدەرانی تیرۆریسم لە یەکێتی ئەورووپا و ئینگلیزی بڵاو دەکاتەوە.

News ID 44861

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha