کۆتایی بهێنن بە داگیرکاری عەفرین/ تورکیا هێرشی کردووەتە سەر سەرجەم دەستکەوتی کوردەکان

کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە سیاسەتە داگیرکەرانەکانی تورکیا لە عرفرین، داوای ڕاگیرانی خێرای داگیرکاری ئەو ناوچەیەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیمۆکراتی گەلان بە بۆنەی ٢٠ جوون، پێنجەمین ساڵیادی هێرش بۆ سەر عەفرین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوای ڕاگیرانی سیاسەتی شەڕ و داگیرکاری لە عەفرین و سەرتاسەری سووریای کرد. هەدەپە لە ئەو بەیاننامەدا وتی کە دەوڵەتی هەدەپە/ مەهەپە هەموو هەوڵی خۆی بۆی لەناوبردنی دەستکەوتی کوردەکان لە سووریا خستووەتە گەڕ.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: سەرەڕای هۆشداریی نێودەوڵەتی لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەوڵەتی مەهەپە/ ئاکەپە لەم دواییەدا لە جیاتی ڕاگیرانی داگیرکاری، دەرکەکانی عەفرین بە سەر گرووپی جینایەتکاری جێگری ئەلنەسر کردووەتەوە و بەم شێوەیە داگیرکاری عەفرین لایەنی نوێی پەیدا کردووە.

هەروەها هاتووە کە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ سەقامگیرترین و ئەمن ئەمنترین ناوچەی سووریا بوو، کەچی ئێستا بووەتە مەترسیدارترین ناوچە بۆ خەڵکی سڤیل.

News Code 44819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha