بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق ڕۆژی دووشەممە وتی کە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە هەر دەردەکرێن و هەڵوێستی قایم هەمبەر قسەکانی محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بەردەوام بوونی ئەو هێزانە لە عێراق دەگیردرێتە پێش.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوە کە ئاماژەیەک نەکراوەتە سەر ناوەکەی، زیادی کرد: ڕێبەرانی شاندی هاوئاهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی دەرکردنی هەڵوسێتێکی یەکپارچە لە دژی بڕیاری حکومەتی ئێستای عێراق و لە دژی داگیرکاری ئەمریکای دەکەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە محەمەد تیمیمی ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق لە پەیامێکی تویتەری لە کاردانەوە بە قسەکانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وتی: چ کەسێک مافی ئەوەی بە تۆ داوە لەسەر خوێنی شەهیدان چەنەبەچەنە بکەی و تۆ کێی کە بۆ چارەنووسی عێراق بڕیار بدەیت و لە کەیەوە ئەمریکا بووەتە دۆست؟
Your Comment