بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد دیدار و گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایش و پێشکەوتنی سووریا بە ئاسایش و پێشکەوتنی خۆی دەزانێت و درێژە دەداتە پشتیوانی خۆی لە سووریا.
ناوبراو جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەسەر ڕێکاری سیاسی لە جیاتی ڕێکاری شەڕ جەختی کرد، هەر بۆیە لە گۆڕانکاری ئەرێنی لە پێوەندی سیاسی سووریا لەگەڵ وڵاتانی دیکە پێشوازی دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر بڕوای کۆماری ئیسلامی ئێران بە هزر و توانایی سەرۆک کۆماری سووریا و دەوڵەتەکەی، لە ڕەوتی گەشەی پێوەندی دوولایەنەی ئێران و سووریا خۆشحاڵی دەربڕی و لەسەر پێداویستی زیاتر لە ڕابردووی ئەو پێوەندییە لە هەموو بوارەکاندا جەختی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە بانگهێشت کردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەلایەن بەشار ئەسەدەوە دڵنیایی دەربڕی کە ئەو سەفەرە دەبێتە هۆی بەستێنی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دۆستانەی دوو وڵاتەکە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی دروست کردنی بەستێنی هاوکاری درێژخایەن ، لە ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ واژۆی بەرنامەی گشتی هاوکاری درێژ خایەن لە نێوان دوو وڵاتەکە جەختی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت به گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: ئێمە تووشی شەڕێکی تێکەڵ بووین و هەندێک وڵاتی ئەورووپی لە ئەو پێوەندییەدا دەستێوەردانیان کرد و خەڵکیان هان دا کە ئاڵبەت شکستیان هێنا.
بۆچوونی ئێوە