بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کورد لە وڵاتانی ئەورووپی و لەوانە سوید و فەنلاند نیشتەجێن و بەردەوام خەریکی چالاکی سیاسی و فەرهەنگی لە ئەو وڵاتانە بوون بەڵام لەوەتەى کە تورکیا پێش مەرجی تەڤل بوونی ئەو دوو وڵاتەبە ناتۆی ڕادەست کردنی کوردەکان ڕاگەیاندووە،کوردەکان تووشی کێشە بوون و ژمارەیەک هاووڵاتی کوردیش ڕادەستی تورکیا کراونەتەوە.
گۆڤاری دیفێن وان لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداریی دا سوید و فەنلاند دەیانەوێت شتێک زیاتر لە خواستەکانی تورکیا بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن و لە ڕاستیدا ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت لە کوردەکان بپەڕنەوە.
ئەو گۆڤارە لە زمانی وەزیرانی بەرگری سوید و فەنلاندەوە گێڕاویەتەوە کە ئەوان لە هەوڵی گەشەپێدانی پێوەندی سەربازی لەگەڵ تورکیان و ئەگەر پێویست بێت لە ئەو پێوەندییەشدا دەستووری وڵاتەکانیان دەگۆڕن و تەنانەت دوو وڵاتەکە بۆ پێشکەوتن لە ئەوی دیکە بۆ گرێبەستی سەربازی و کڕینی چەک لە لایەن تورکیاوە لە ڕکابەریدان. ئەو بابەتەبواتا کوردەکانی دانیشتووی سوید چاوەڕوانی ڕۆژانی خراپتر ببن.
Your Comment