بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێورەسمی ساڵوەگەڕی شەهید سولەیمانی وتی: لە سەرەتای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی نوێ دیپلۆماتێکی تێگەیشتوو لە کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی وەکوو بەرپرسی پێوشوێنگیری دۆسیەی تیرۆری سەردار دەستی بە کار کردووە و لە گەڵ بەشیرمافەوانی سوپای پاسداران و دەسەڵاتی داد کار لە سەر ئەو دۆسیە دەکەن.
وتیشی: لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هەندێ لە کارە مافەوانییەکان بە لایەنی ئەمریکایی راگەیێندراوە و جەختمان کردووە بۆ سزادانی هۆکاران و فەرماندەرانی ئەم تیرۆرە ئەمریکاییە، دەزگای دیپلۆماسی ئێران یک چرکە لە ئەنجام دانی ئەرکی خۆی ناوەستێت.
Your Comment