داڕشتنەوەی پێوەندی هەولێر و بەغدا بە نەرمی نواندنی لایەنەکان زەروورییە

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەت عێراق، داڕشتنەوەی پێوەندی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی بە پێی نەرمی نواندنی لایەنەکانی لە بەرژەوەندی گشتی و چارەسەری کێشەکانی زەرووری وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەید عەمار حەکیم ڕۆژی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە بەغدا،سەبارەت بە گۆڕانکاری دۆخی سیاسی ناوچەکە و پێوەندی بەغدا و هەولێر گفتوگۆیان کرد.

حەکیم لە ئەو دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە ئێمە سەبارەت به ڕاستییەکانی ئێستای عێراق گفتوگۆمان کرد،لەسەر گرینگایەتی پاڵپشتی لە دەوڵەتی ئێستای عێراق و وەستان لە پاڵی بە مەبەستی دروست کردنی پردی پێوەندی نێوان هاووڵاتیان و هێزە سیاسییەکان،جەختی کرد.

ناوبراو هەروەها بە جەخت لەسەر گرینگایەتی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی،زیادی کرد: تیرۆریزم هەڕەشەیەکی ئەمنییە کە پێویستی بە هەوڵی هاوئاهەنگ،گۆڕینەوەی زانیاری و بەرەوپێش چوون بە ڕۆحیەی گرووپی بۆ بینینی هەر جۆرە جووڵەیەکی تیرۆریستەکانە.

News Code 44594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha