بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ڕاكان سه‌عید به‌ناوى فراكسیۆنى برایه‌تیه‌وه، ده‌شڵێت:"یه‌كێتى لەماوەی ئەم چەند ساڵە سەدان پڕۆژەى لەڕاکان جبورى وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازادکردنی سەدان تیرۆریست کەدەستیان سوربوه بەخوێنی کەرکوکییەکان".
شاخەوان عه‌بدوڵڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتى‌و میدیاى فه‌رمى ئه‌و حزبه‌شى داوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووە: یه‌كێتى باسى بونى په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ئێمه وه‌ك پارتى‌و ڕاكان جبورى پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى به‌زۆر سه‌پێندراوى كه‌ركوك كردوه، بۆیه سەرەتا دەمەوێت ئەوە ڕونبکەمەوە کەهیچ کات نەمویستوە سەرقاڵی وەڵامدانەوەی ناوخۆیی‌و شتی لاوەکی بم، به‌ڵام ناچاركراین.
ده‌شڵێت: چەند ڕۆژێکە میدیاى فه‌رمى‌و زمانحاڵی فەرمی یەکێتی بەسپۆنسەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای دروستکراو ڕاپۆرتێکیان دروستکردوەو شێواندویانە گوایە من‌و پارتی پەیوەندیی ژێر بەژێرمان هەیە لەگەڵ ڕاکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بەوەکالەت هه‌یه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هێرشێكى توندى كردۆته‌سه‌ر یه‌كێتى‌و ده‌ڵێت:"به‌به‌ڵگه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه بابر سدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە17ى 4ى 2019 واژۆى لەسەر مانەوەی ڕاکان سەعید کردوە وەکو پارێزگاری کەرکوک تا هەڵبژاردنی داهاتوو، بەوەش نەوەستاوە بەناوی سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتیه‌وه واژۆى کردوە کە ئەوەش به‌تاوانی تەزویر هەژمار دەکرێت، چونکە محه‌مه‌د که‌مال سەرۆکی لیستی برایەتی کەرکوکە نەک بابەکر سدیق".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى ڕوو له‌یه‌كێتى ده‌كات‌و ئاشكرایكردوه، "ئه‌وه ئێوه‌ن پەیوەندییەکانتان هێندە باشە تەنها لەماوەی ئەم چەند ساڵە سەدان پڕۆژەتان لەڕاکان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازادکردنی سەدان تیرۆریست کە دەستیان سوربوو بەخوێنی کەرکوکییەکان".
لەکۆتاییدا نوسیویه‌تى:"دەڵێم وام لێ مەکەن ئەو زانیارییانەی كه سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش هەفتەیەک بۆی گێڕامەوە لەبارەی باشماخ‌و سوریا‌و شتی تره‌وه بڵاویان بکەمەوە".
Your Comment