بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌م پشتێنه ئه‌منییه شارۆچكه‌كانی ته‌ل رەفعه‌ت، مه‌نبج و عه‌ین عه‌ره‌ب (کۆبانێ)ی سوریا ده‌گرێته‌وه، ئامانجیش لێی پارێزگاریكردنە له ژیانی ملیۆنان ژن و منداڵی بێ‌تاوان.
وتیشی: هه‌نگاوی نوێ ده‌نێین بۆ نه‌هێشتنی ته‌واوی ئەو هه‌ڕه‌شانەی كه له‌نێو خاكی سوریاوه ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نوێی گازی سروشتیش له نزیك ده‌ریای ڕه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه و بڕه‌كه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی 58 ملیار مه‌تر سێجا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە له كاتێكی دیاریكراودا هێرشی زه‌مینی ده‌ستپێده‌كه‌ین، ئه‌ویش له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتێنه ئارامه‌ی ده‌مانه‌وێت دروستیبكه‌ین كه بە قوڵای 30 كیلۆمه‌تره و شارۆچكه‌كانی ته‌ل رەفعه‌ت، مه‌نبەج و عه‌ین عه‌ره‌ب (کۆبانێ) ده‌گرێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە